٣ شوبات ٢٠١٦ - ١٦:٢٣

چەند فەلەستینی بە زەبری گوللەی چەکدارانی ئیسرائیلی شەهید کران.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، سێ فەلەستینی ڕۆژی چوارشەممە لەکاتی ئەنجامدانی هەڵمەتێکی دژە زایۆنی لە دەڤەری بابولعاموود لە قودسی داگیرکراو ، بە زەبری گوللەی چەکدارانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید کران.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ، لەو هەڵمەتەدا چوار زایۆنیست بریندار بوون ، کە بە وتەی سەرچاوە زایۆنیستەکان حاڵی دوانیان شپرزەیە.

دوابەدوایئەو تێکهەڵچوونە ، ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی بابولعاموود حاڵەتی نائاساییان ڕاگەیاند.

ئەو هەڵمەتە لە حاڵێکدا بەڕێوە دەبرێت ، کە ئینتیفازەی قودس خەریکە پێنجەمین مانگی خۆی تێپەڕ دەکات و تاکوو ئێستا زۆرتر لە 170 فەلەستینی شەهید کراون.